٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ٢٠:٤٣
پارتی شوناسی نەتەوەیی عێراق بە فەرمی ناناسێت

سەرۆکی ناوەندی بڕیای سیاسی عێڕاق، وتی: پارتی شوناسی نەتەوەیی عێراق بە فەرمی ناناسێت و تەنانەت ئیزنی چوونی ئەرتەشی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان نادات.

حەیدەر مووسەوی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعەهد بە وتنی ئەوەی کە پارتی شوناسی نەتەوەیی عێڕاق بە فەرمی ناناسێت، زیادی کرد: هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق لە زۆربەی شوێن و بۆنەکاندا هەڵناکات و تەنانەت ئیزن نادات ئەرتەشی عێراق بچێتە نێو هەرێمەوە.

ناوبراو وتیشی: حەشاردانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان، هۆکاری سەرەکی دریژەی بوردمانی ناوچەکانی هەرێم لەلایەن تورکیا و ئێرانە.

342/